پرسیاری رۆژانە


1. هەموو جۆرە چەکێك. 2- هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك. 3. هەموو جۆرە حەب و دەرمانێك. ٤-هەموو جۆرە ئاژەڵێکی زیندو یان کوژراو. 5-هەموو جۆرە جگەرە و نێرگەلە و حەشیش و تریاك و هێرۆین و هەموو جۆرەکانی تر. ٦-هەموو جۆرە کەرەستەیێکی جنسی (SEX).

ئەگەر پۆستەکەت گۆنجاو نە بوو بە ڕێنماییەكانی زەمبیلك، ئەوا پۆستەکەت ئەسڕێتەوە لە لایەن تیمی چاودێریەوە، بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێ وە بكە لە ڕێگەی info@zambilk.com

كاتێك كە شتێك بڵاو دەكەیتەوە دەبێت بەهای شتەكەت بە دیناری عێراقی بێت و هەموو ژمارەكان دەبێت بە ئینگلیزی بێت، هیوادارین هەموو شتێك تەئكید بكە كە دروستن پێش ئەوەی بڵاویان بكەیتەوە، تیمی چاودێری پشكنین دەكەن لەسەر پوستەكەت ئەگەر لەگەڵ ڕێنماییەكانی زەمبیلك بگونجن ئەوا بڵاو دەبێتەوە بە زووترین كات، ئەگەر هەر كێشەیەكیشت هەبێت لە پۆستەكەت ئەوا تیمەكەمان پەیوەندیت پێوە دەكەن بە ڕێگای ئیمێلەوە.

لە بەشی سەردێڕەکەدا کرتە لە دەرکەوتن بکە و بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئەکاونتەکەت دەچیتە دەرەوە

واتە دەتوانیت پێشنیارێك یان بۆچوونێك بدەیت دەربارەی کەسێك یان پۆستەکەی، جا باش بێت یان خراپ یان کەسەکە متمانەپێکراو بێت یان نا، بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر ئاگاداری بەرهەمەکە بن , بۆ نموونە: ئەگەر شتێکت لە کەسێك کڕی و گەیشتە دەستت و بەپێی ڕیکلامەکەی بوو، و/یان کەسەکە هیچی لە ڕیکلامەکەدا نەگوت کە ڕاست نەبووبێت، ئەوا پێنج ئەستێرە دەدەیت بە پڕۆفایلی و بۆچوونی خۆتان لەسەری دەنوسن، بە کورتی تۆ کۆمێنتێکی ئەرێنی دەنووسیت و ئەویش پێنج ئەستێرەت پێدەدات و کۆمێنتێکی ئەرێنی دەنووسێت بۆ ئەوەی کڕیاری داهاتوو کە شتێك لە/بۆ تۆ دەکڕێت یان بیفرۆشێت متمانەت پێ بکات کاتێك شتێك دەکڕیت یان دەفرۆشیت،هەروەها پێویستە ئەستێرە بۆ یەکتر بنێڕن و کۆمێنت بنوسن بۆ زیادکردنی ئەستێرەکانتان ببنە خاوەنی متمانە بۆ کریارەکانتان و ئۆفەر و و داشکاندنی باش دەبێت بۆ خاوەن ئەستێرەکان و کۆمێنتی ئەرێنی لە داهاتوودا.

پەیوەندیکردن بە کڕیار/فرۆشیار بە نامە: کاتێك پۆستێك دەکەیتەوە، کلیك لەسەر پەیوەندی بکە لە خوارەوە یان کلیك لەسەر ناوەکەی بکە و دەتوانیت بە تەواوی نامەکەت بنووسیت و بنێری، یان ئەگەر خاوەنی پۆستەکە ژمارەی تەلەفۆنی لەسەر پۆستەکەی خۆی داناوە ئەو کاتە دەتوانیت پەیوەندییان پێوە بکەیت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.

دەتوانن بەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن ئیمەیڵ: info@zambilk.com واتسئەپ: 00447471521888 ڤایبەر: 00447471521888 تێلیگرام: 00447471521888

وەرگرتن و دانی پاڕە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان کڕیار و فرۆشیارەوەیە. ئەوان لەسەر چۆنیەتی پارەدان بە یەکتر بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان و ئەوی دیکەیان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکەی تر ڕێکدەکەون. باشتر وایە لە بەشی چات قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و رێکبکەون.

پێش کڕینی هەر شتێك پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرێت: ١. گرنگی بەو شتانە بدە کە دەتەوێت بیکڕیت.  گرنگی بەوە بدە کە هەموو مەعلوماتەکان ڕاست و دروستن یان نە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پەشیمان نەبیت لە کڕینەوەی، بۆیە سەیری هەموو معلوماتەکانی بکە پێش ئەوەی بیکڕیت. ٢. زانیاریەکان بخوێنەرەوە پێش ئەوەی کلیك لەسەر دوگمەی کڕین بکەیت، وەك خاڵی یەکەم (نرخ، گەیاندن، مەرج، ڕەنگ، شوێنی خاوەنەکانی)، چونکە ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت ئەوا شتەکە دەبێتە هی خۆت و دەبێت پارەی بدەیت، تێبینی:- ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت بەڵام/و پارەی نەدەیت، ئەوا خاوەنەکەی مافی ئەوەی هەیە تەنها یەك ئەستێرەت پێبدات و بۆچوونێکی نەرێنی لەسەر پڕۆفایلی خۆت دابنێیت , بۆیە گرنگی بە بۆچوون و ئەستێرەکان بدە. ٣. دوای ئەوەی بڕیارت داوە شتەکە بکڕیت، باشتر وایە بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەیەوە بکەیت پێش ئەوەی کەسێکی تر پەیوەندی پێوە بکات و شتەکە لەدەست بدەیت. ٤- کاتێک پەیوەندی بە خاوەنەکەیەوە دەکەیت، بە ئارەزووی خۆت پرسیارەکانت لێی بکە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پەشیمان نەبیتەوە. ٥. کاتێك هەردووکتان لەسەر شتەکە ڕێککەوتوون، بۆ گەیاندن یان خۆت بڕۆیت وەریگری، تکایە لەبیرت نەچێت بۆچوونەك لەسەر شتەکە و فرۆشیارەکە بنووسە و هەروەها ئەستێرەکان بەپێی کۆالێتی و هەلسوکەوتی فرۆشیارەکە بدە. *****ئاگاداری: بۆ ئەو شتانەی کە بەتەمای خۆت بڕۆی وەریگریت، تکایە لە ناونیشانی فرۆشیار یان لانیکەم لە شوێنێکی گشتی یەکتر ببین، بۆ سەلامەتیتان

سەرەتا دەبێت ڕیکلامێك بڵاو بکەیتەوە. ئەگەر ڕێکلامەکەت لەگەڵ ڕێنماییەکانی زەمبیلك گۆنجا ئەوا کلیك لەسەر زەمبیلکەکەم بکە و پاشان کلیك لە سەر زیادکردنی وێنە بکە، دەتوانیت تا ٩ وێنە زیاد بکەیت.

یەکەم شت کە پێویستە بیکەیت ئەوەیە کە ئەکاونتت هەبێت و دواتر چی لە ئەکاونتەکەتدا ڕوودەدات و لێرەدا دەتوانیت شتەکان بە باشترین و ئاسانترین شێوە لە ماڵپەڕەکەمان بڵاو بکەیتەوە

لە بەشی چوونەژوورەوە، کلیك لەسەر(وشەی نهێنیم لەبیر کردووە) بکە و ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە. نامەیەك بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت، داوای وشەیەکی نهێنیی نوێ دەکات، وشەیەکی نوێ بنووسە، هەوڵ بدە دووبارە لەبیرت نەچێتەوە، شتێکی باش نییە کەسی تر زانیارییە کەسییەکانت بزانێت بەتایبەتی وشەی نهێنی.

لە بەشی چوونەژوورەوە ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بنووسە و ئەکاونتەکەت دەکرێتەوە.

لە ژێر بەشی چوونەژوورەوە کلیک لەسەر (( ئەکاونتم نییە )) بکە و زانیاری پێویست داخڵ بکە، ئیمەیڵێکت بۆ دێت، لە ئیمەیڵەکەدا کلیک لەسەر Confirm بکە و ئەکاونتەکەت دروست دەبێت.




زمان پرسیاری رۆژانە سیاسەتی بەکارهێنان
فۆرمی کارکردن
شەرت و مەرج
سیاسەتی گەراندنەوە

Download App store Download Google play
مافی چاپکردن پارێزراوە 2025